راپەرین : تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا گیانی لە دەست دا

 

لە دوای 9 رۆژ بۆ وەرگرتنی چارەسەری لە سەنتەری نەخۆخشیە گوازراوەکانی رانیە ، ئافرەتێکی تەمەن 63 سالی تووشبوو بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا .

 

لەمبارەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەرین ئاشکرای دەکات ئافرەتەکە نەخۆسی درێژخایەنی لە گەڵ بووە و ئەو ماوەیە لە ژێر چاودێری چڕدا بووە .

 

بە گیان لە دەست دانی ئەو ئافرەتەی ئەمڕۆوە تا ئێستا 8 کەس لە سنووری ڕاپەڕین گیانیان لە دەست داوە .

Back to top button