100 رۆژ بێ بەش كردنی قوتابیان لە خوێندن دواجار بایكۆتیان شكاند

خواكوڕك
 
زیاتر لە 100 رۆژ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە لە سەرشەقامەكاندا زەنگی بایكۆتیان لێدا، دوێنێ شەو 15ی 1ی 2016، مامۆستایانی نارازی لەدەڤەری سلێمانی بایكۆتیان شكاند، ئەمە لەكاتێكدایە كە زیاتر لە 100 رۆژ قوتابیانی ئەو دەڤەرە بێ بەش بوونە لەخوێندن، مامۆستایەكی ئاینیش دەلێت تەواوی ئەو مووچانەی لەكاتی بایكۆت وەریانگرتووە، حەرامە.
 
دوای 100 رۆژ لە خۆپیشاندان و گردبوونەوە، ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی كۆتاییان بە چالاكییەكانیان هێنا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەڤانیدا، ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بەیاننامەیەكی چەند خاڵی بڵاوكردەوە و راگرتنی چالاكییەكانی “بۆ ماوەیەكی كاتی” راگەیاند، بەڵام جەختیان كردەوە، بەردەوام دەبن لە چاودێری بەڵێنەكانی حكومەت بۆ باشتركردنی رەوشی ژیانی مامۆستایان.
 
لە بەیاننامەكەیاندا، مامۆستایانی ناڕازی سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانیان كرد، كە لە ماوەی 100 رۆژدا بە شێوەیەكی مەدەنیانە داواكانیان گەیاند، هاوكات نیگەران و ناڕازایەتی خۆیان ئاراستەی “حیزبەكان، رۆشنبیران و دایك و باوكی قوتابیان” كرد، كە وەك پێویست پشتیوانی داواكانیان نەبوون.
 
 16117786_864352623707682_1053745794_n
Back to top button