مەسرور بارزانی: خەڵکێک هەن کە بەرژەوەندخوازن ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ناکەن و ئاستەنگ بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دروست دەکەن

 

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاگادار بوونی راستەوخۆ لەکێشەو داواکاریەکانی خەلک رایگەیاند کە هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگای سۆشیالمیدیاوە پرسیارەکانیان ئاراستە بکەن، ئەمڕۆش وەڵامی بەشێک لە پرسیارەکانی دایەوەو لە داهاتووشدا بڕیارە وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری دیکە بداتەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە وەڵامی پرسیارێک کە لەبارەی چاکسازییەوە لێیکراوە ئاخۆ کەی یاسای چاکسازی جێبەجێدەکرێت بۆچی تا ئێستا جێبەجێنەکراوە؟ رایگەیاند: خەڵکێک هەن کە بەرژەوەندخوازن ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ناکەن و ئاستەنگ بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دروست دەکەن، بۆیە ئەمە پێویستی بە پشو درێژی هەیە و پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێز هەیە.

جێی باسە لە ماوەی چەند رۆژێک کە سەرۆکی حکومەت داوای پرسیارەکانی خەلکی کردبوو تا ئێستا زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس پرسیاریان ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کردووە

Back to top button