وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌بێت وڵاتانی جیهان سزای توركیا بده‌ن و سنورێكی بۆ دابنێن
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به هۆی گه‌ڕان به دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ست وه‌ردان له كێشه ناوخۆیه‌كانی وڵاتی لیبیا كێشه كه‌وته نێوان فه‌ره‌نسا و توركیا فەرەنسا داوای كۆبوونەوەی لوتكەی یەكێتیی ئەوروپا دەكات تا سنورێك بۆ توركیا دابندرێت.
ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند كه رۆژی 13ی ئەم مانگە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا كۆدەبنەوە و باس لە پرسی توركیا دەكەن، كۆبونەوەكەش لەسەر داوای پاریس بووە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا راشیگەیاندووە، رەنگە لە كۆبوونەوەكەدا وڵاتانی ئەوروپا سزا بەسەر توركیادا بسەپێنن، كە پێشتریش یەكێتیی ئەوروپا لەسەر گەڕان بە دوای سەرچاوەی وزە لە سنوری ئاویی قوبرس و لە دەریای ناوەراست، سزای توركیایان داوە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌ورووپا پرسی دەستوەردانەكانی توركیا لە لیبیا بۆیه ده‌بێت وڵاتانی جیهان سزای توركیا بده‌ن و سنورێكی بۆ دابنێن