وەزارەتی تەندروستی: هەفتەی داهاتوو رێکخراوی تەندروستی جیهانی هاوکاریەکانی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

بەمەستی گفتوگۆکردن لە بارەی دۆخی تەندروستی هاووڵتیانی هەرێمی کوردستان و پرسی کۆرۆنا کە لە ئێستادا روو لە زیاد بوونە سامان بەرزنجی لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ بەرپرسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆبووەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاندووە کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 تەمموز 2020 بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، بەووردی نەخۆشی کۆڕونا و ڕەوشی هەرێمی کوردستانیان گفتوگۆ کرد.
بەڕێز وەزیری تەندروستی وێڕای سوپاس کردن داوای گەیاندنی هاوکاریەکانی ڕێکخراوی WHO کرد و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو هاوکاریەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بگاتە هەرێمی کوردستان.