لە میانمار بە هۆی باران بارین کانەبەردێک رووخاو بەهۆیەوە ٢٠٠ کەس بوونە قوربانی

هەرساڵ لەگەڵ وەرزی باران بارین لە وڵاتی میانمار بە دەیان کەس دەبنە قوربانی رووخانی کانە بەردەکان، ئەمڕۆش بە هۆی رووخانی کانەبەردێک لە ئاکامی باران بارینی زۆر ١٦٢ کەس گیانیان لە دەستدا.

ئاژانسی هەوالی فرانس پرێس رایگەیاندووە بەهۆی بارانەوە زەوی لە ناوچەیەکی باکوری ئەو وڵاتە رۆچوە و لەئەنجامی ئەوەشدا کانەبەردێک داڕوخاوە کە لانی کەم ٢٠٠ کرێکاری تێدابووە.

سەرچاوەیەکی تەندروستی میانمار بە فرانس پرێسی راگەیاندووە کە  تا ئێستا لانی کەم ١٦٢ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و ٣٨ کەسیش بریندار بوونە م.

هەفتەی رابردوو بەپرسانی حکومی رایانگەیاندبوو، بە هۆی دەستپێکردنی وەرزی بارانبارینەوە پێویستە بۆ ماوەی سێ مانگ ئەو کانەبەردە دابخرێت.ساڵی رابردووش بە هۆی رۆچوونی زەوی و رووخانی کانەبەردێک ٥٤ کرێکار لە باکوری میانمار گیانیان لەدەستدابوو.

Back to top button