رێبەر ئەحمەد: پێویسته‌ توركیا و په‌كه‌كه‌ كێشه‌كانیان له‌ ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن

دوای ئەوەی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان دەست پێکرد بە بیانووی بونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە، کە بە هۆیەوە جگە لە شەهید بوون و بریندار بوونی هاووڵاتیانی سڤیل بە دەیان گوند لەو ناوچە سنوریانە چۆلبوونەو، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیێنێت کە پێویسته‌ توركیا و په‌كه‌كه‌ تێگه‌یشتنیان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته‌ توركیا و په‌كه‌كه‌ تێگه‌یشتنیان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و كێشه‌كانیان له‌ ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

هەروەها وه‌زیری ناوخۆ راشیگەیاندووە کە عێراق كێشه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌یه‌.

هەروەها گوتیشی: ئێمه‌ وه‌ك هه‌رێمی كوردستان خوازیارین هه‌ردوولا كێشه‌كانیان له‌ ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چیتر خه‌ڵك زیانمه‌ند نه‌بێت.

Back to top button