وەزارەتی دادی ئەمریکا فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی کەشتیە نەوتییەکانی ئێرانی دەرکرد

دوای ئەوەی ئەمریکا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند و بە بەردەوامی لە هەوڵی سەپاندی سزایە بەسەر کەرتە جیاوازەکانی پیشەسازی ئێران، کەمێک لەمەو بەر وەزارەتی  دادی ئەمریکا فەرمانێکی بۆ دەستبەسەرداگرتنی باری ئەو چوار کەشتیەی بەنزینی ئێران بۆ ڤەنزوێلا دەگوازنەوە دەرکرد، لەبەرئەوەی پێیوایە “ئەو کەشتیانە پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە” کە لە لایەن ئەمریکا بە گرووپێکی تیرۆریستی دادەنرێت.
ئاژانسی هەواڵی فۆکس نیوز رایگەیاندووە کە کەمێک لەمەو بەر وەزارەتی دادی ئەمریکا لە دادگەی فیدڕاڵی لە واشنتن سکاڵایەکی بەرزکردەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی باری هەر چوار کەشتییەکە کە ئێستا لە رێگەن سووتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ ڤەنزوێلا دەگوازنەوە.
لەو بارەیەوە وەزارەتی دادی ئەمریکا راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند “هاوکاریی چالاکییە شەڕەنگێزییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەکات، لە نێویشیاندا دروستکردنی چەکی کۆمەڵکوژ، پاڵپشتیکردنی تیرۆر و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات”.

 

Back to top button