حكومەتی هەرێمی: دەستێوەردانی ئێران لەكاروباری ناوەخۆی كوردستان مایەی قبوڵكردن نیە
خواكوڕك
حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی فەرماندەیەكی سوپای پاسداران دەدات و رایدەگەێنێت، هه‌رێمى كوردستان كه خوازیارى په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌یه له‌گه‌ڵ دراوسێكان و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، هیواخوازه تاران هه‌ڵوێستێكى جددى به‌رامبه‌ر به‌و جۆره لێدوانه نابه‌رپرسانه وه‌ربگرێت و ڕێگه‌ى دووباره‌بوونه‌وه‌یان لێ بگرێت كه به هیچ جۆرێك له به‌رژەوەندیی پەیوەندیی دۆستانەی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئـیسلامیی ئـێراندا نییە و مایەی قبووڵكردن نییه، بە هەموو شێوه‌یه‌کیش ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه.
هەر لە راگەیاندراوەكەی حكومەتی هەرێم هاتووە، بوونى كونسلخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاساكانى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه و كار و چالاكییه‌كانیشیان هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌و یاسایانه‌دایه و مافی که‌س نییه داواى داخستنى كونسلخانه‌یه‌ك له هه‌رێمى كوردستان بكات.
دەقی راگەیێندراوەکە
له‌باره‌ى لێدوانى به‌رپرسێكى سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه كه گوتبووى هه‌بوونى 36 كونسلخانه له هه‌رێمی كوردستان ئاسایى نییه و ده‌بێ كونسلخانه‌ى عه‌ره‌بستانى سعودیه له هه‌رێمى كوردستان دابخرێت، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت:
بوونى كونسلخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاساكانى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه و كار و چالاكییه‌كانیشیان هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌و یاسایانه‌دایه و مافی که‌س نییه داواى داخستنى كونسلخانه‌یه‌ك له هه‌رێمى كوردستان بكات.
ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نییه به‌رپرسانى سوپاى پاسداران لێدوانى له‌مجۆره به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن كه ده‌ستوه‌ردانێكى بێ پاساوى كاروبارى ناوخۆى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه.
هه‌رێمى كوردستان كه خوازیارى په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌یه له‌گه‌ڵ دراوسێكان و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، هیواخوازه تاران هه‌ڵوێستێكى جددى به‌رامبه‌ر به‌و جۆره لێدوانه نابه‌رپرسانه وه‌ربگرێت و ڕێگه‌ى دووباره‌بوونه‌وه‌یان لێ بگرێت كه به هیچ جۆرێك له به‌رژەوەندیی پەیوەندیی دۆستانەی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئـیسلامیی ئـێراندا نییە و مایەی قبووڵكردن نییه، بە هەموو شێوه‌یه‌کیش ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
15.1.2017