شەپۆلێكی گەرمای بەهێز روو لەعێراق و كوردستان دەكات
كەشناسێكی عێراقی رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی گەرمای بەهێز روو لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.
مستەفا ئەلقەیسی، كەشناسی عێراقی رایگەیاندووە، لەئەمڕۆ هەینییەوە پلەی گەرمی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ 50 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە و پێیوایە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش پلەی گەرمی لەنێوان 44 -46 پلەی سەدی دەبێت و لەڕۆژئاوای عێراقیش دەگاتە 48 پلەی سەدی.
ئەو كەشناسە پێشبینی كردووە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت و رایگەیاندووە، شەپۆلە گەرماكە لەئەمڕۆ هەینییەوە تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.