پۆلیسی هەولێر لە سەرتەقەی دوێنێ شەوی بازاڕی قەیسەری روونکردنەوە دەدات

 

شەوی رابردوو لە بازاڕی قەیسەری هەولێر دەنگی تەقەیەکی زۆر هاتووە و بۆتە هۆی نیگەرانی دانیشتووانی نزیک بازاڕ .

لەمبارەوە پۆلیسی هەولێر بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندرواێک هۆکاری ئەو تەقەیە ڕوون دەکاتەوە کە تەیدا هاتووەهێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، كاتژمێر (2:30) شەو لەناو بازاڕی قەیسەری، لە كاتی ئەركی فەرمی خۆیان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ئەو شوێنە گرنگانە كە سامانێكی زۆری هاووڵاتیانی تێدایە، لەگەڵ دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ح.ل.ح) و (م.ف.ا) رووبەڕووبوونەوە، كە پێشینەی تاوانیان هەبوو و ئەفسەرێك و دوو كارمەندیش زۆر بە بوێرانە و سەرەڕای زامداربوونیان، توانییان بەرەنگاری دوو تۆمەتبارەكە ببنەوە و بە هاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر، دەستگیریان بكەن

 

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات تۆمەتبارەكان بە ئاراستەی پێچەوانە ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیووە و بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف “75”ی و دەمانچەیەكی جۆری (تارق) تەقەیەكی زۆریان كردبوو و رووبەڕووی پۆلیس ببوونەوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی هەولێر، توانیان ده‌ستگیریان بكه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا گیرا

 

Back to top button