سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی : “ئێن ئار تی” قسەکانی منی شێواندووە

 

 

ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا کە ە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە کەناڵی کەناڵی ئێن ئارتی تاونابر دەکات بەوەی قسەکانی ئەویان بەلاڕێدا بردووە بە مەبەستی چەواشەکاری .

 

 

 

لە بەشێک لە روونکردنەوەکەیدا ، ئومێد خۆشناو دەنووسێت ، له‌کاتی به‌رنامه‌ی ڕوداوی ئه‌مڕۆی ته‌له‌فزیۆنی ڕوداو، له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایه‌ پارتی ئاماده‌یه‌ مووچه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ببڕدرێ که‌ کادیری حزبن و به‌ناحه‌ق مووچه‌ یان خانه‌نشینی له‌ داهاتی گشتی وه‌رده‌گرن؟.

منیش گۆتم، به‌ڵێ ئاماده‌یه‌و شانازی به‌ خاوه‌نداریه‌تی یاسایی چاکسازی ده‌کات و پارتی و فراکسیۆنه‌که‌ی پشتیوانی گه‌وره‌ی ده‌رچوونی یاساکه‌بوون و چاودێری جێبه‌جێ بوونی ده‌که‌ن و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دین یاساکه‌ وه‌ک خۆی جێبه‌جێ بکرێ

 

.

لە درێژەی ئەو وڵامەدا هەروەها نووسیویەتی ، هه‌روه‌ها گۆتم نه‌ک ته‌نیا پارتی پێویسته هه‌موو حزبه‌کان به‌رپرسیاریه‌تی مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و کادیرانه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ که‌ مووچه‌یان ده‌بڕێ و کادیری حزبن و ده‌وامیان له‌ حزبه‌و مووچه‌یان له‌حکومه‌ته

 

‌بەڵام وەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی پێداوە ، ئێن ئارتی قسەلانی شێواندووە  و ڕەتیشی دەکاتەوە هیچ لێدوانێکی بۆ ئێن ئارتی دابێت و بەم جۆرە دەنووسێت ،

 

که‌چی به‌داخه‌وه وه‌ک هه‌میشه‌NRT قسه‌که‌ی منی شێواندووه‌.

یه‌ک: من هیچ لێدوانێکم بۆ NRT نه‌داوه‌و ناشیده‌م!.

دوو: NRT هه‌رچی بکات ناتوانێ له‌ ماهیه‌ت و ئامانجی یاساکه‌ که‌مبکاته‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها زۆر به‌داخه‌وه جگه له‌ NRT لە بەشێکی تری  روونکردنەوەکەیدا باس لە تێگەیشتنی هەڵەی کادیرانی چەند حزبێک و تەنانەت پارتیش دەکات و دەڵێت ،

چه‌ند کادیرێکی حزبه‌کانیش بۆ چه‌ند لایکێک قسه‌ی نه‌شیاو ده‌نوسن و گوایه‌ من کفرم گۆتیه‌، به‌شێک له‌وانه‌ ده‌ناسم و خۆیان زه‌ره‌رمه‌ندی یاساکه‌ن، هه‌ڤاڵ گیان من ئه‌و قسه‌یه‌م له‌ په‌رۆشی بۆ ئێوه‌ بووه‌، ئه‌گه‌رنا خودای ده‌کرد نه‌ک مووچه‌که‌ت ببڕێ، زیندانیشت بکه‌ن به‌من چی؟.

لە کۆتاییدا ئۆمێد خۆشناو باس لە ئامانجی یاسای چاکسازی دەکات و بەم سێوە دەنووسێت ،

من پێموایه‌ ئامانجی یاساکه‌ زۆر پیرۆزه‌و هه‌نگاوێکه‌ له‌ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری، سه‌دان کادیری زۆربه‌ی حزبه‌کان ده‌ناسم به‌بێ داواو ئاگایی خۆیان خانه‌نشینکراون و کادیری چالاک و خۆته‌رخانکراوی کاری حزبین، باشه‌ ئه‌گه‌ر  حزب به‌رپرسیاریه‌تی مووچه‌و ژیانیان نه‌کات، ئه‌وان پاش ٢٠ ساڵ چی بکه‌ن و بچنه‌وه‌ ماڵ؟.

Back to top button