ئه‌حمەد میرە کێیە؟

ٔەحمەد شەشۆیی ناسراو بە ئەحمەد میرە. واز لە مێژووی بنەماڵەکەی دەهێنم. لە خۆیەوە دەست پێدەکەم:
1- ئەحمەد میرە سەرەتا مامۆستای ئامادەیی رۆشنبیری کوران بووە، لەو ماوەیەدا خوێندکارانی بە بیری ئیخوانی و سەلەفیەتی سەید قوتب پەروەردە دەکات. هەر لەو ماوەیەدا تووشی سکەنداڵێکی ئەخلاقی گەورە دەبێتەوە لەگەڵ ژنێکی لەشفرۆش کە ئیخوانەکان بۆی ئەپۆشن.
2- لە 2004 بەدواوە ناوەندی چالاکی لاوان – سەر بە یەکگرتووی ئیسلامی گۆڤارێکی گەنجانە و هەمەڕەنگ بڵاوئەکەنەوە بەناوی لڤین کە لەلایەن ئەمجەد مخەمەدی خوشکەزای سەلاحەدین بەهادینەوە وەک خاوەن ئیمتیاز دەست دەکاتە بەوەشاندن. ئەحمەد لەم لڤینە ئیخوانییە دەبێتە سەرنوسەر و بە قەزاو قەدەر دەکەوێتە ناو رۆژنامەوانی کوردی.
3- ژمارە سەرەتاکانی لڤین لە ئاستێکی نزمی رۆژنامەوانیدا دەبێت بۆیە یەکگرتوو هێمن باقر و فازل نەجیب و یاسین عومەر و هتد.. دەکاتە هاوکاری سەرەکی میرە، لەسەردەستی ئەوان لڤین بەهێز دەبێت و دەکرێتە گۆڤارێکی سیاسی سەربەخۆ. لەم کاتەدا میرە هەریەک لە یاسین و فازڵ دەردەپەڕێنێت و ئەمجەدیش تووشی کێشەی زۆر دەکات کەواز لە ئیمیتیازی گۆڤارەکە دەهێنێت.
4- لەدوای ئەوەی ئەحمەد ئەبێتە خاوەن ئیمیتاز و سەرنوسەری لڤین. لە ئیخوان دوور دەکەوێتەوە و پەیوەندی ژێراوژێر لەگەڵ باڵی ریفۆرمی یەکێتی پەیدا دەکات و لیستێکی درێژ هەیە لە پێدانی پارە و ئیمیتیاز بە لڤین و میرە لەلایەن سەرکردەکانی ریفۆرمی سەر بە نەوشیروانەوە.
5- لە هاوینی 2007 هێمن باقری جێگری لڤین کە ئەویش تاوانبارە بە قۆپیە لەکاتی ئیمتیحاناتی وەرزی کۆتایی خوێندن لە زانکۆ، راپۆرتێک ئامادە دەکات بە ناوی “میراتی پیاوە نەخۆشەکە” لێرەدا باس لە میراتی دەسەڵاتی تاڵەباتی دەکات. ئەم راپۆرتە بە تەحریکی قایەری حاجی عەلی و ئیمیتازپێدانی باڵی ریفۆرم ئامادە دەکرێت. هەمان رۆژی بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکە ئاسایشی سلێمانی میرە دەستگیر دەکەن و گروپی کەمپینچییەکانی سەر بە نەوشیروان دەکەونە بە پاڵەوانکردنی میرە و لێرەوە میرە دەبێتە ژمارە.
6- دوا بەدوای ئەوە دەرفەتی خوێندنی ماستەری بۆ دەڕەخسێنن و هەموو پارەکەی بۆ دابین دەکەن. هاوکات بارەگایەکی نوێ بۆ لڤین دەکەنەوە لەگەڕەکی عەقاری و بیرۆی تەواوەتی بۆ دادەمەزرێنن وەک دامەزراوەیەکی رۆژنامەوانی. لەبەرامبەر ئەوەدا داوای هێرشی لێ دەکەن بۆ سەر بنەماڵەی بارزانی کە ئەویش لەلایەن دوو باڵی ئەوسای یەکێتییەوە کێبڕکێی لەسەر دەکرێت.
7- لە سەرەتای ساڵی 2008 ئەحمەد میرەی کۆنە ئیخوان پەیوەندییەکی پتەو بە قونسوڵخانەی ئێرانەوە لە سلێمانی دروست دەکات کە سێ جار لەو ماوەیەدا ئاغای نیازی بە ماتۆر “بۆئەوەی نەناسرێتەوە” سەردانی ئۆفیسی لڤین دەکات لەنیوەڕۆدا تا چاوی بکەوێت بە بیرۆی سەرەکی لڤین وەک دەوترا پارەیان وەرگرتبوو بەناوی بیرۆکەوە.
8- کەیسی سۆرانی مامەحەمە یەکێک لەو کەیسانەیە میرە بەهەموو شێوەیەک تاوانباری سەرەکییە. چونکە سۆران بۆ خۆ شاردنەوە چوو بووە ئێران میرە هێنابوویەوە سلێمانی و پاشان رەوانەی کەرکوکی کردبووەوە. هەمان شەوی گەڕانەوەی سۆران لە کەرکوک تیرۆرکرا و میرە ئامانجی خۆی مسۆگەر کرد و کردیە بازرگانی و دەرفەتێک بۆ تاوانبارکردنی پارتی لە کاتێکدا یەکێتی سۆرانی کوشت
9- لە دوای تیرۆری سۆران، سیناریۆیەکی قێزەون داڕیژرا لەلایەن ئاسایشی سلێمانی و میرە و ستافی لڤینەوە کە گوایە تیمێکی سەر بە پاراستن پیلانی کوشتنی میرەیان داناوە. بەم جۆرە هەم میرە خرایە ژێر باڵی ئاسایش و چاودێری هەموو جوڵەیەکیشی بە هێزی ئەمنی یەکێتی سپێردرا، هەم بە ویستی خۆی ئەم سیناریۆیە بێ بنەمایە کرایە هۆکارێک بۆ دژایەتی پارتی گوایە میرە تۆڵەی خۆی لە پارتی ئەکاتەوە.
10- هەر ساڵی 2008 میرە بڕێکی زۆر پارە و دەمانچەیەکی تایبەتی لەلایەن کۆسرەت رەسوڵەوە پێ بەخشرا، هاوکات نیچیرڤان بارزانی لە رێگەی نوری عوسمانەوە دەکەوێتە پەیوەندی لەگەڵیدا و میرەش چەند جارێک بەنهێنی دەڕوات بۆ بنینی نێچیرڤان، بەڵام یەکێتی و ئەو باڵەی تەمویلی دەکەن پێی دەزانن و لێی دردۆنگ دەبن.
11- لەشانسی میرە لە ساڵی 2009 گۆڕان دروست دەبێت و لەلایەن قادری حاجی عەلی و شەماڵ وەفا و هەندێک نووسەری ناو گردەکە لڤین دەبێتە میدیایەکی بەهێزی پاڵشتی گۆڕان، هەم لەلایەن گۆڕانەوە زانیاری و پارەی پێ دەدرێت هەم بەکاردەهێنرێت بۆ تێکشکاندن و ناوزڕاندنی نەیارانی گردەکە، لەمەشدا بەڵێینی ئیمیتیازی زۆر بە میرە دراوە. ئەم فایلەش لە پێدانی پارە لای رێباز حەملان هەیە کە ئەوکات بەرپرسی ماڵی و ئیدارەی گردەکە بوو.
12- لە سەرەتای ساڵی 2010 لەرێگەی قونوسڵخانەی ئێران و بەهاوکاری چەند ئیتلاعاتێکی سڵێمانی کە ناوی دوانیان لای من هەیە دیدارێکی رۆژنامەوانی و موخابەراتی لەگەڵ بەسیحی ناسراو “عیرفان قانعی فەرد” بڵاودەکاتەوە.

ٔەمەش هەم بۆ لێدان لە پارتی و هەم بۆ تێکدانی نێوانی پارتی و یەکێتی بوو، چونکە عیرفان نووسەرەوەی ژیاننامەی مام جەلال بوو، بۆ ئەوەی ئاماژەکان وا دەربکەون عیرفان و لڤین بە فیتی مام جەلال ئەم کارە دەکەن ئەوەش مام جەلالی بەتەواوەتی تووڕەکرد.
13- لە ناوەڕاستی 2013ەوە میرە کەوتە هاتوچۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و چەندان جاریش لە گردی دەباشان و ماڵی مام جەلال دەرکەوت کە لەگەڵ هێرۆ خان و لاهور و پاڤل تاڵەبانی دانیشتنی کردبوو، ئەمەش ئەوکاتە بوو مام لە ئەڵمانیا چارەسەری وەردەگرت لەم کونەوە میرە خۆی کرد بە ناو یەکێتیدا و پەیوەندی لەگەڵ دەزگای زانیاری دروست کرد و لینکی لەگەڵ ئەفسەرێکی باڵا بۆ کرایەوە.
14- لەدوای ئەوەی میرە دڵسۆزی خۆی بۆ خەتی دژە پارتی سەلماند، بەزۆری زۆرداری کردیانە مامۆستا لە زانکۆی هەڵەبجە و پاشتر کرایە بۆردی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی زانکۆ. لێرەش کۆمەڵێک مەلەفی سیخوڕی و رەوشتی تری خستۆتە ناو مەلەفە پیسەکەیەوە.
15- لە کۆتا جاردا بە بڕی 700 هەزار دۆلار، لڤینی فرۆشتەوە بە لاهور و پۆلاد جەنگی، هاوکات ئیدارەی لڤین درایە محەمەد هەورامی و ئێستا میرە پەیوەندی بە لڤینەوە نەماوە، بەڵام لە پەیوەندیەکی بەهێزدایە لەگەڵ دژە تیرۆر و خودی لاهور جەنگی.
ئەمە مشتێکە لە خەروارێک. هیوادارم وەڵام بداتەوە تاکو کۆشیتان بە تەواوەتی بۆ هەڵبدەمەوە

Back to top button