نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشەممە، 16ی 1ی 2017 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 55 دۆلار و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت بەبەراورد بە دوێنێ 8 سەنت گرانتر بووە.

ڕۆژى  30 تشرینى دووەمى 2016 وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت ئۆپیک لە ڤیەنناى پایتەختى نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستى سنوردارکردنى هەناردەى نەوت بۆ بازاڕەکانى جیهان.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2001ەوە ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ئەنجامدرا بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەنگاوی دواتریش بریتییە لە پابەندبوون پێوەی لە بازاڕەکاندا.

Back to top button