عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش سکالای لەسەر ئێران و تورکیا تۆمار دەکات

دوای ئەوەی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە بە بیانووی بوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە کە بەهۆیەوە دەیان کەس شەهید و بریندار بوون، دەیان گوندیش چۆلکران لە بەرامبەردا عێراق لەئەنجومەنی ئاسایش لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای لەسەر تورکیا و ئێران تۆمار دەکات

بە پێی هەواڵێکی میدیاکانی عێراق  ئەمڕۆ ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە بەرامبەر ئەو کردەوەیەی ئێران و تورکیا، عێراق سەرجەم بژاردەكان لەبەردەمدایە بۆ وەڵامدانەوەی بەزاندنی سەروەرییەكەی، ئەو كارو كردەوە تاك لایەنانەی وڵاتانی توركیا و ئێران ئەنجامی ئەدەن نابنە مایەی بەهێزكردنی ئاسایش لەناوچەكەدا، كۆتایش بەو كارو هەوڵە هاوبەشانە ناهێنێت كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر خراونەتەگەڕ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گوتیشی، چالاكی و ناڕەزایەتییەكان بەردەوامییان دەبێت، هەوڵ دەدەین رای گشتی عەرەبی و ئیسلامی لەڕێگەی كۆمكاری وڵاتە عەرەبییەكان و رێكخراوی هاوكاری ئیسلامیی لەدژی هێرش و لەشكركێشییەكانی توركیا و ئێران بجووڵێنین، سكاڵا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش پێشكەش دەكەین.

Back to top button