لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێکی لە بارەی دۆخی پارێزگای سلێمانی دەرکرد
بەمەبەستی رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆناو کۆنتڕۆلکردنی دۆخی سلێمانی لیژنه‌ی باڵای ئۆاسیۆنهكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بهرهننگاربونهوهی كۆرۆنا 19 بڕیاری ده‌ركرد و و بە پێی بڕیارەکە تاوەکو ٣/٧/٢٠٢٠ پشووی گەرمی دەبێت لەسەرجەم دام و دەزگاکان.
لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بڕیاره‌دا رێگه‌ی به كردنه‌وه‌ی چێشتخانه و كافتریا و قاوه‌خانه و سارده‌مه‌نییه‌كان به چه‌ند مه‌رج ورێنماییهك داوه
ده‌قی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا:
بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ گشتاندن
ئەمڕۆ (۲٠۲٠/۷/۳)، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٤٢)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە:
١- هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تردا لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا بە پشتبەستن بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ تا (۲٠۲٠/۷/۱٠)بە داخراویی دەمێنێتەوەو ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هاتووچۆ بکات، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت کە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا دیاریکراون و لە دوای ئەو کاتەشەوە وەزارەتی ناوخۆ ئەم بابەتە دیاریدەکات.
٢- ڕاگرتنی دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکان، جگە لە هێزەکانی ناوخۆ‌و کەرتی تەندروستی و، خزمەتگوزاریی فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان بەپێی سروشتی ئەرک و ئێشکگریی خۆیان، درێژ دەکرێتەوە بۆ ڕۆژی (۲٠۲٠/۷/۳).
٣- هەموو مزگەوت و پەرستگاو شوێنە ئاینییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بە داخراوی دەمێننەوە.
٤_ هەر کلینیکێکی پزیشکیی و تاقیگەو نەخۆشخانەیەکی تایبه‌تیی و ئەهلیی پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان نەبێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
٥_ چێشتخانه و چایخانەو قاوەخانەو ساردەمەنیەکان، كافتریا‌و و ڕێستورانته‌كان (به‌بێ پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له)؛ له ڕۆژی ۲٠۲٠/۷/٤ەوه به‌م مه‌رجانه ده‌كرێنه‌وه:
– هه‌ر یه‌كێك له‌م شوێنانه ته‌نها نیوه‌ی مێزو شوێنه‌كانی دانیشتنی به‌كاربهێنێت.
– پابه‌ندی ته‌واوی ڕێكارو ڕێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بێت.
– هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
٦_ جیمەکان، شوێنی چاره‌سه‌ركردنی سروشتیی؛ به‌پێی ڕێكارو ڕێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌و هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
۷_ نێرگەلەخانەو هەر کافتریایەک کە نێرگەلە پێشکەش بکات، مەلەوانگە، لایڤ میوزیک، یانە شەوانەکان، مەیخانەکان، شوێنەکانی کاتبەسەربردن و سەرگەرمکردن، هۆڵی بۆنەو کۆڕ‌و کۆبوونەوەکان، بەداخراوی دەمێننەوە.
۸_ پرسەو پرسەی گەڕەکەکان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش و هەموو کۆبوونەوەیەکی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهەنگگێڕانێک قەدەغەن.
۹_ پێویسته گواستنەوەی گشتیی (پاس و مینی پاس و ته‌كسی) به‌پێی ڕێكارو ڕێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان كاربكه‌ن و هه‌ر شۆفێرێك پابه‌ندنه‌بێت بۆماوەی هەفتەیەک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
١٠_ قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بە پێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بکەن.
۱۱_ لە دابەشکردنی موچەدا فەرمانگاو خەزێنەو بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان و، فەرمانگەکان بەپێی لیستی موچە بەهەمان ڕێکارو ڕێنمایی تەندروستیی لەو ڕۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت موچە دابەشدەکەن.
١۲_ لە هەر شوێنێک، ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ نەکرێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
۱۳_ هەر کۆمپانیاو دامەزراوەو مۆڵ و شوێنێکی کەرتی تایبەت پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
١٤_ پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی و خۆیان لە هەر بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوون و کۆبوونەوەیەک بەدوور بگرن.
۱٥_ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی پشتیوانیی و په‌یڕه‌ویی له سیستمی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردن له‌ماڵه‌وه به (خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچارهسهركردن) ده‌كه‌ین و داوا له هاووڵاتیانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین پشتیوانمان بن بۆ خزمه‌تكردنی باشتر‌و ده‌رفه‌تدان به چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته توند و قورس و مه‌ترسیداره‌كان.
۱٦_ داوا له‌و هاووڵاتییه به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و چاكبونه‌ته‌وه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانیان تێدایه؛ به‌شداربن له به‌خشینی خوێن بۆ پاراستنی ژیانی هاونیشتمانییه‌كانمان، هه‌ر مامه‌ڵه‌و بازرگانیكردنێك به خوێن و پلازمای خوێنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و به‌ده‌ره له بنه‌ما ئاینیی و یاسایی و مرۆیی و ئه‌خلاقییه‌كان.
۱۷_ هه‌ر كه‌سێك به هه‌ر هۆیه‌ك هێرش و سوكایه‌تیی بكاته‌سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان ڕێكاری یاسایی توندی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
١۸_ لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکان به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر لێپرسینەوەو گرتنه‌به‌ری ڕێکارەکان و هەر فەرمانگەو لیژنەیەک کەمتەرخەمیی بکات، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
١۹_ دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە قائیمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، کە بەپێی تایبەتمەندیی سنورە کارگێڕییەکانی خۆیان ڕێنمایی پێویست دەربکەن.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
۲٠۲٠/۷/۳