چاڤی لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێکەوتن
چاڤی هێرناندێز، یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و راهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەری لەگەڵ کارگێری ئەو یانەیە گەیشتووەتە رێکەوتن و وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەگرێتە ئەستۆ.
رۆژنامەی وەرزشی موندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووە بەم دواییە کارگێری بارسا پەیوەندی نهێنیان لەگەڵ راهێنەری یانەی سەدی قەتەری هەبووە و ئەو راهێنەرە کەتەلۆنیە رازی بووە وەرزی داهاتوو دوای دەرکردنی کیکێ سێتیێن پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەربگرێت، هەربۆیەش داوایان لە چاڤی کردووە لیۆنێل میسی رازی بکات کە یانەکەیان جێنەهێڵیت.