نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له پارێزگاری دهۆك ده‌كات
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك، بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دایكی، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی پارێزگار و خانه‌واده‌كه‌ی كرد.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هاوخه‌می و هاوسۆزیی خۆی بۆ پارێزگاری دهۆك ده‌ربڕی و هیوای خواست كه ئه‌مه دوا كۆستی خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت.
لای خۆیه‌وه پارێزگاری دهۆك سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سه‌ره‌خۆشی و په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی.