وەزیری تەندروستی عێراق : لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ کڕینی دەرمانی کۆرۆنا

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای “ئەسترا زینکا” لە پەیوەندیدان بۆ وەرگرتنی دەرمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەگوێره‌ی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی عێراق، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ کۆمپانیانی “ئەسترا زینکا” دلە پەیوەندیدان بۆ دابینکردنی دەرمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە ئێستادا ئەو کۆمپانیایە لە قۆناغی سیێیەمی بەرهەمهێنانی دەرمانی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە.

تەمیمی ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرمانە روسییەکە دەکرێت لەهەر وڵاتێك دروستبکرێت، جەختیشیکردۆتەوە” کۆمپانیایەکی گشتی دەرمان و پێداوێستییە پزیشکییەکان چەند رێنامییەکی تایبەتی هەیە بۆ هاوردەکردنی ئەو دەرمانە.

Back to top button