تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئەنجام دەدرێت

 

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت رۆژی 11/07/2020 تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەست پێدەکات و رۆژی 8 ی مانگی 8 کۆتایی پێدێت .

 

ئالان حەمە سەعید هاوکات ئاماژە بە مەترسییەکانی کۆرۆنا دەکات و ڕای وایە بە لە بەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان دەرکرێت تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەرێن .

 

لە لێداونەکەیدا وەزیری پەروەردە ئاماری قوتابیانی بەشدار بوو ئاشکرا دەکات کە 144 هەزار قوتابی لە تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵدا بەشداری دەکەن .

 

هەر سەبارەت بە رێنایی تەندروستی لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا گوتی : ، دەبێت هەموو قوتابیان ماسک بپۆشن، بەڵام دەستکێش ئارەزوومەندانە دەبێت. بۆ ئەوەش ماسک بۆ قوتابیان دابینکراوە. هەروەها هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە کە ئاڵوگۆڕی کاغەز و پێنووس و پێداویستییەکانی دیکە لە نێوان قوتابیان نەکرێت

Back to top button