ده‌زگایه‌كی عه‌ره‌بی نهێنیه‌كانی سوپای ئه‌لیكترۆنی ئێرانی ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك

میدیایه‌كی عه‌ره‌بی نهێنی کاری سوپای ئەلیکترۆنی ئێرانی تایبەت بە سیخوڕی کردن بەسەر دەوڵەتان و دامەزراوەكان ئاشکرا دەکات، هاوکات هۆکاری وازهێنان و کوشتنی سەرۆکی ئەو دامەزراوە دەوڵەتیە سیخوڕیەی ئێران (محمد تاجیک) ئاشکرا دەکات.

ده‌زگای میدیایی العربیة، نهێنیه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌چه‌ند چاڵاكی و كرده‌یه‌كی جیاوازدا ئاشكرا ده‌كات، و هۆكاری كوشتنی (محمد تاجیک) بۆ پێدانی زانیاری بە بزوتنەوەی سەوزی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دەگێڕێتەوە.

به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌، گروپێكی هاكه‌ری هه‌ڵساون به‌ هه‌ڵگرتنی شوێنپێی تاجیك دوای هه‌ڵاتنی به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌سگیركراوه‌، و پاشان له‌ زیندانێكی تاكه‌ كه‌سی به‌ند كراوه‌ رۆژانه‌ بڕێكی زۆر له‌ كه‌پسولی هێمن كه‌ره‌وه‌ی پێدراوه‌ تا به‌هۆیه‌وه‌ تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌.

چەند ساڵێکە دەوڵەتی ئێران بە پیلانی داڕیژراو خەریکی ترۆرکردنی چالاکانی سیاسی ئۆپۆزسیۆنەو بزوتنەوەی سەوزی ئۆپۆزسیۆنیش جگە لە بەندکردنی سەرکردەکانیان دەیان کەسایەتی دیارو کاریگەریان لێ ترۆر کراوە

Back to top button