ئەمڕۆ بڕیار لە سەر درێژ کردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێرئاشکرای دەکات ، ئەوان لە گەڵ درێژ کردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆدان لە گەڵ ئەوەی جەخت دەکاتەوە لە توند تۆڵ کردنی یاساکانی هاتووچۆ .
بەرێوەبەری تەندروستی هەولێر ڕاشیگەیاند پێمان باشە قەدەغەی هاتووچۆی شەوان بەردەوام بێت ، چوونکە کەمکردنەوەی هاتووچۆی شەوان کاریگەری ئەرێنی هەبووە بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا گوتی ئێستا 580 نەخۆش لە هەولێر لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چاوەدێری دان و 6 نەخۆش چاوەدێری چر دەکرێن و 30 تووشبووش ناجێگیری تەندروستیان پێوە دیارە
لە کۆتاییشدا با س لە کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر دەکات و دەڵێت ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لە سەر درێژکردنەوەی هاتووچۆی قەدەغە دەدرێت