ئیدارەی گەرمیان لە چوار جێوەی رێنماییە تەندروستییەکان چەند بڕیارێکی دەرکرد

 

 

 

ژووری ئپۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان لە چوارچێوەی رێنماییەکانی تەندروستی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بریارێکی بە پێی دەسەڵاتی ڕێگەپێدراو دەرکرد ، سەرجەم شوێنە گشتییەکان بە  داخراوەیی دەمێننەوە .

 

دەقی بڕیارەکان

 

یه‌كه‌م:درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی داخستنی ته‌واوه‌تی هه‌موو زاڵگه‌كانی سنووری ده‌ره‌وه‌ی  ئیداره‌ی گه‌رمیان(ئیداره‌ی گه‌رمیان ـ سلێمانی ـخورماتوو ـ خانه‌قین ـ جه‌له‌ولاـ سه‌نگاو) تاوه‌كو به‌رواری12ی 7 كاتژمێر 12ی شه‌و.

 

دووه‌م: به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به ‌ئیداره‌ی گه‌رمیانی داوه‌ وه‌ له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا پشووی فه‌رمی درێژده‌كریته‌وه‌ تا به‌رواری 11ی 7

 

جگه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و  ئه‌و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوانه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌پێی پێویستی فه‌رمانگه‌كانیان فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له‌ئه‌ركدا ده‌بن.

 

سێیه‌م: له‌ماوه‌ی ڕاگه‌یاندراوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كارئاسانی بۆ جوتیاران ڕاپه‌ڕاندنی  كاروباری  كشتوكاڵی و کێڵگەکانیان‌ ده‌كریت به‌و مه‌رجه‌ی له‌ كاتژمێر 5ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره‌ كاتی ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌یان بیت .

 

چواره‌م: داخستنی مه‌زادخانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان(كه‌لارـ كفری).

 

پێنجه‌م: سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه‌،هۆڵه‌كانی پرسه‌و ئاهه‌نگگێڕان و پاركه‌گه‌شتیارییه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ هاووڵاتیانی تێدا كۆده‌بێته‌وه‌ به‌قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌مێننه‌وه‌.

 

شەشە‌م: هه‌موو كۆڕو كۆبونه‌وه‌و رێپێوان و گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌پیناو هه‌رچیدا و بۆهه‌رمه‌به‌ستێك ریگه‌ پێدراو نیه،‌ له‌به‌رهۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

حەوتە‌م: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ داخستنی مه‌له‌وانگه‌و هۆله‌كانی له‌شجوانی و كافتریا و نێرگه‌له‌خانه‌كان و هۆله‌كانی بلیارد و شوینی یاریكردنی منداڵان(هۆله‌داخراوه‌كان و كراوه‌كان).

 

ھەشتە‌م: بازاڕ و چاخانه‌و چێشتخانه‌و له‌فه‌فرۆش و شیرینیخانه‌و شوێنكاری سارده‌مه‌نییه‌كان له‌كاتژمێر 8ی شه‌وه‌وه‌ داده‌خرین تا 6ی به‌یانی  وه‌له‌كاتی كاركردنیشدا پێویسته ڕه‌چاوی ڕینماییه‌ خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان بكرێت‌

 

وه‌ پێویسته‌ دانانی كورسی و مێز به‌ڕه‌چاوكردنی رینماییه‌كان بیت و دووربن له‌یه‌ك.

 

نۆیەم: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ رێگریكردن له‌ هه‌ر بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوماڵان و نێو باخ و گه‌ره‌كه‌كاندا داواكارین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆتان و خانه‌واده‌كانتان پابه‌ندبن پێیه‌وه‌ چونكه‌ مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوه‌و نابێت زه‌مینه‌ سازی زیاتر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بكریت.

 

دەیە‌م: عیاده‌ پزیشكییه‌كان و نۆرینگه‌كان و ده‌رمانخانه‌كانی لاكۆڵان و سه‌رتاشخانه‌ و سه‌نته‌رەکانی جوانکاری و ئارایشتگاكان ڕیوشوێنی توندی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌ و سزاده‌درین و داده‌خرێن.

 

یانزەیە‌م: مینی پاس و تاكسی و  هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێوخۆی ریكاره‌كانی خۆپاریزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئۆتۆمبیله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

 

دوانزەیە‌م: له‌سه‌روبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا پێویسته‌ سه‌رجه‌م بانكه‌كانی سنووره‌كه‌مان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌بیت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕینماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان  ڕێگیركردن له‌ قه‌ره‌باڵغی.

 

سیانزیە‌م: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌داته‌ قائیمقامه‌كان بۆریكخستنه‌وه‌ی كاروباری هاووڵاتیان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان له‌ڕیگای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌ئه‌منییه‌كان.

Back to top button