گوتەبێژی حکومەت لە بارەی دەنگۆی دواکەوتنی مووچە روونکردنەوە دەدات
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا دەنگۆی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران ڕەتدەکاتەوە و دڵنیایی دەدات ، وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان بە پێی ئەو خشتەیەی ڕایگەیاندووە بەردەوام دەبێت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران .
هاوکات لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، تاوەکو 15ی تەممووزی 2020 مووچهی تهواوی وهزارهتەکان، فەرمانگە و دهستهکانی نەبەستراو بە وەزارەت دابهشدەکرێت