بە بەڵگە : “یەپەگە ” لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە لە ڕفاندنی مناڵان ( وێنە و ڤیدیۆ )

 

 

دایکانی رۆڵە ڕفێندراو بە دەستی هێزەکانی ( یەپەگە ) لە رۆژئاوای کوردستان بە تۆمار کردنی ڤیدیۆ ، داوای مناڵەکانیان لەو هێزانە دەکەنەوە کە بەزۆر ڕفێندراون .

 

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی دەست “دەزگای میدیایی خواکوڕک ” کەوتووە ، هێزەکانی (YPG) لە رۆژئاوای کوردستان ماوەی هەفتەیەک دەبێت سێ کچی کەمتر لە 17 ساڵیان ڕفاندووەو نا‌هێڵن بنەماڵەکانیان چاویان پێیان بکەوێت .

وەک لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت ئەو دایکانەی کە ڤیدیۆکانیان تۆمار کردووە ، چەندینجار سەردانی فەرماندەیی ئەو هێزانەیان کردووە بۆ وەرگرتنەوەی کچەکانیان بەڵام ، پێیان گوتراوە ئەوان ڕەوانەی چیاکان کراون و ئیتر گەڕانەوەیان نییە .

 

دایکان داوا لە دەسەڵاتدارانی مناڵ دزی (YPG ) دەکەن مناڵەکانیان بگەڕێننەوە باوەشی بنەماڵەکانیان بەڵام ئەو هێزە بێ گەڕانەو بۆ یاساکانی نێو دەوڵەتی ، مناڵانی ژێر تەمەنی یاسایی دەڕفێنن و بۆ مەرامی خۆیان بە کاریان دێنن .

 

ڕفێنداروەکان بە پێی وێنە و پێناسەکان بریتین لە :

ڕۆنیدا داری تەمەن 10 ساڵ خەڵکی عامودا

سەباح بەشیر حەسۆ تەمەن 16 کە دانیشتووی کەمپی شهبایە

جیهان سلێمان شێخ محەممەد

 

 

Back to top button