سەرۆک بارزانی پرسەو سەرخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شێخ محەممەد کەسنەزانی دەکات

 

بە بۆنەی کۆچی دوایی شیخ محەممەد کەسنەزانی ، سەرۆک بارزانی برووسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکات و وێرای دەربڕینی هاوخەمی خۆی لە خودای دلۆڤان داواکارە روحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات

 

 

دەقی پرسەنامەکە:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی

 

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادریی كەسنەزانی لە جیهانمان پێ گەییشت.

 

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان و سەرجەم دۆست و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

4ـی 7ـی 2020

Back to top button