پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە دەستگیر کرد
لە راگەیاندراوێکدابەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات لە دوای لێكۆڵینەوەو چاودێری ، كەسێكیان بە تۆمەتی ساختەكردنی بڕێك دۆلاری ئەمریكی دەستگیر كرد، كە نیازی بووە لە ماركێتەكانی هەولێر ساغی بكاتەوە
لە بەشێکی ڕاگەیانداوەکەدا هاتووە ، تیمەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، كەسێكیان بە ناوی (م.ا.ب) بە تۆمەتی ساختەكردنی بڕێك دۆلاری ئەمریكی دەستگیر كرد، كە ویستبووی لە ماركێتەكانی هەولێر ساغی بكاتەوە.
هاوکات ڕاشیگەیاندووە تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەی داناوە، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراو ئێستاش بەپێی ماددە (284) لە یاسای سزادان، بەند كراوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە .