ئاگاداریەک لە سەندیکای پزیشکانی کوردستان – لقی هەولێر

دوای ئەوەی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی  نوێی بۆ رێگری لە بڵاو بوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد سەندیکای پزیشکانی کوردستان لقی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوو.

 

لە ئاگاداریەکەی سەندیکای پزیشکانی کوردستاندا هاتووە،کردنەوەی نۆرینگەی پزیشکان لە دوای دەوامی فەرمی ناوەندە تەندروستیە حکومیەکان(نەخۆشخانە و فریاکەوتن و بنکە تەندروستیەکان) تاکو کاتژمێر ٨ ی ئێوارە.

دەقی ئاگاداریەک لە سەندیکای پزیشکانی کوردستان-لقی هەولێر:

 

لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەکانی ژوری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ خۆپارێزی دژی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پێویستی زۆری نەخۆش بۆ سەردانی کردنی نۆرینگەی پزیشکان، وە دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بابەتە، بۆیە بڕیار درا بە:

کردنەوەی نۆرینگەی پزیشکان لە دوای دەوامی فەرمی ناوەندە تەندروستیە حکومیەکان(نەخۆشخانە و فریاکەوتن و بنکە تەندروستیەکان) تاکو کاتژمێر ٨ ی ئێوارە.

داوا لە هاوڵاتیان خۆشەویست دەکەین بە هەموو شێوەیەک پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزیەکان بن لە کاتی سەردانی کردن بۆ نۆرینگەی پزیشکان.

بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

سەندیکای پزیشکان-لقی هەولێر
٤ ی تەموزی ٢٠٢٠

Back to top button