هه‌شت سوودی گرنگ له پێكهاته‌ی خواردنی خورما
خواكوڕك
خورما به‌یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین میوه‌كان داده‌نرێت له رووی زۆری شه‌كر و ڤیتامین و كانزا و كالیسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم و گلۆكۆزی سروشتی ڕیشال و وزه‌ی زۆری تێدایه و توێژه‌ران ئاشكرایان كردووه خواردنی خورما له زستاندا هه‌شت سوودی گرنگ به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: گه‌رمكردنه‌وه‌ی جه‌سته، خورما سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ڕیشاڵ و ئاسن و كالیسیۆم و ڤیتامینات و مه‌گنیسیۆمه، ئه‌مانه‌ش یارمه‌تیده‌ری به‌هێزن بۆ هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته بێ گه‌رمی له وه‌رزی زستاندا.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر تووشی سه‌رمابوون بوویت، دوو یان سێ خورما له‌گه‌ڵ چه‌ند له‌تێك بیبه‌ری توون بخه نێو په‌رداخێك ئاوی گه‌رم و تۆزێك بیكوڵێنن و ئینجا وه‌ك گیراوه‌یه‌ك پێش خه‌وتن بیخۆنه‌وه، ئه‌مه یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێز ده‌بێ تا به‌خێرایی و بێ ئه‌وه‌ی پێویست به پزیشك بكات له سه‌رمابوون ڕزگارتان ببێت.
سێیه‌م: چاره‌سه‌ری ره‌بۆ: خورما چاره‌سه‌ری هه‌سته‌وه‌ری و ره‌بۆ ده‌كات، كه یه‌كێكه له كێشه زۆر باوه‌كان له وه‌رزی زستاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌یانیان و ئێواران له هه‌موو ڕۆژێكدا دوو دانه خورما بخۆن، ئه‌وا به ته‌واوی له‌و كێشه باوه‌ی زستان دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
چواره‌م: زیادبوونی وزه‌ی جه‌سته، به‌هۆی بوونی شه‌كری سروشتی له خورمادا، یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دا كه وزه‌ی پێویست و به په‌له بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ دابین بكات.
پێنجه‌م: چاره‌سه‌ری سكچوون: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕیشاڵ، بۆیه ئه‌گه‌ر چه‌ند دانه خورمایه‌ك بكه‌نه نێو ده‌فرێكی پڕ له ئاو شه‌و تا به‌یانی لێی بگه‌ڕێن، به‌یانی به‌ر له خواردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك ئه‌و ئاوه‌ی بخۆنه‌وه، ئه‌وا به‌ته‌واوی له سكچوون ڕزگارتان ده‌بێت.
شه‌شه‌م: ته‌ندروستی دڵ ده‌پارێزێت، خورما به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ته‌ندروستی دڵ ده‌پارێزێ و لێدانه‌كانی دڵ ڕێك ده‌خات و ڕێگری ده‌كات له تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ له زستاندا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به ڕیشاڵ.
حه‌وته‌م: ئازاری جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، دژه هه‌وكردنێكی به‌هێز و ئازارشكێنه، بۆیه به خواردنی خورما له زستاندا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پشوو بده‌ن.
هه‌شته‌م: دابه‌زاندنی به‌رزی په‌ستانی خوێن، بوونی مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم له نێو خورمادا، یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزن تا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی په‌ستانی خوێن داببه‌زێنن، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه پێنج تا شه‌ش دانه خورما بخۆن، ئه‌وا له كێشه‌كانی په‌ستانی خوێن دوور ده‌كه‌ونه‌وه.