هەڵەبجە بەهۆی کۆرۆنا پشووی فەرمانگەکان درێژکرایەوە

دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای هەلەبجە رووی لە زیاد بوون کرد ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەلەبجە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد لەو چوارچێوەیەراگرتنی ده‌وامی فه‌رمی سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كان جگه‌ له‌ هێزه‌ ناوخۆییه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان تا 11ی ئه‌م مانگه‌. هه‌روه‌ها بڕیار درا، ته‌واوی مزگه‌وت و شوێنه‌ ئایینییه‌كان به‌ داخراوی بمێننه‌وه‌.

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاندووە ئە‌مرۆ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ئه‌و شاره‌ له‌باره‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆبووه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ژماره‌یه‌ك بڕیار و راسپارده‌یان له‌ چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا راگه‌یاند، له‌وانه‌ش:

راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كان جگه‌ له‌ هێزه‌ ناوخۆییه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان تا 11ی ئه‌م مانگه‌. هه‌روه‌ها بڕیار درا، ته‌واوی مزگه‌وت و شوێنه‌ ئایینییه‌كان به‌ داخراوی بمێننه‌وه‌.

دووپاتیش كراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك كارمه‌ندێكی تووشی كۆرۆنا بووبێت، ده‌بێت به‌ركه‌وتووانی تووشبووه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ دوور بخرێنه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی له‌ سه‌لامه‌تییان دڵنیا ده‌بنه‌وه‌ و نابێت داوا له‌ كه‌سی تووشبوو بكرێت په‌یوه‌ندی به‌ ده‌وامه‌وه‌ بكات.

بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانیش كه‌ بڕیاره‌ 11 مانگ به‌ڕێوه‌ بچن، جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێن و سه‌رجه‌م رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن.

هه‌وره‌ها ده‌بێت یانه‌، مه‌له‌وانگه‌، كافتریا، نێرگه‌له‌خانه‌ و هۆڵی بۆنه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌ داخراوی بمێننه‌وه‌ و پرسه‌ و ئاهه‌نگ و بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ماڵ و هۆڵه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌.

ئه‌مانه‌ و چه‌ندین بڕیار و راسپارده‌ی دیكه‌ ده‌ركران و جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی كرایه‌وه‌.

 

 

Back to top button