دۆناڵد ترەمپ مژدەی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا رادەگەیەنێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانەی وتارێکدا بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، تا ئێستا ٤٠ ملیۆن پشکنینی کۆرۆنایان لە وڵاتەکەیان ئەندامداوە، دەرکەوتوە 99%ی توشبوانی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی بێمەترسی پەتاکەیان گرتوە.
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکردووە، پێش کۆتاییهاتنی ساڵی ٢٠٢٠ وڵاتەکەی دەتوانێت ڤاکسین یان چارەسەری دژە کۆرۆنا بەرهەمبهێنێت.
لەبارەی مامەڵەکردنی وڵاتەکەی لەگەڵ پەتای کۆڤید-١٩ ترەمپ دەڵێت، ستراتیژی وڵاتەکەی لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا بەشێوەیەکی کارا بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی ئەمریکا دوبارە هێرشیکردەوە سەر پەکین و رایگەیاند، پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ چین بکرێت، بەهۆی شکستەکانی لە کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە.