سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ئه‌وروپا ده‌كات

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 16/1/2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێك به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌رێكه‌وت، و بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی ئه‌نجام بدات.

سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی بارزانی به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردنه‌ له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له‌ داڤۆس کە لەڕۆژانی ١٧ تا ٢٠ـی ئەم مانگە لە سویسڕا بەڕێوە دەچێت. لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا كۆمه‌ڵێک دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ به‌شداربووه‌كاندا ده‌بێت.

شانده‌كه‌ی یاوه‌ری بارزانی ده‌كه‌ن پێكهاتوون له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دکتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم،

Back to top button