پەکەکە کوژرانی دووگەریلا پشتڕاست دەکاتەوە
لە ڕاگەیاندراوێکدا هێزەکانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) کوژرانی دووچەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان لە خواکوڕک پشتڕاست دەکاتەوە کە رۆژی یەکی ئەم مانگە لە شەڕو تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزەکانی سوپای تورکیا گیانیان لە دەست داوە .
لە راگەیانداوەکەدا ناوی هەردووک کوژراوەکە ئاشکرا دەکات کە یەکیان خەڵکی باکووری کوردستان و یەکیشیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە .
بەپێی زانیارییەکانی هەپەگە، یونس سەرت ناسناوی ” ماسیرۆ بۆتان ” بووە لە ئێلحی باکووری کوردستان لەدایکبووە. ئاکۆ شاهمورادیش ناسناوی ‘شاهۆ جاف ” بووە و لە جوانڕۆ لەدایکبووە.