پۆستێکی دیکەی حکومەت دەدرێتە گۆڕان

 

پۆستی بریکاری وەزیری کارەبا ، ئاڵ و گۆڕ کرا و ئەندازیارێک لە سەرپشکی گۆڕان لەو پۆستەدا دەستبەکار بوو

 

 

ئەمڕۆ ئەندازیار کامیل قەزاز لە سەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان وەك بریکاری وەزیری کارەبای هه‌رێمی كوردستان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی پێشووی گۆڕان و پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت ئیمزایان کردبوو دەستبەکاربوو.

هاوکات وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ئەو ئاڵ و گۆڕە بە بەرێوەچوونی رێوڕەسمێکی فەرمی  و بە ئامادە بوونی وەزیری کارەبا و دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ئۆمێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومنەی وەزیران دەستبەکار بوونی کامیل قەزاز ڕادەگەیەنێت .

 

 

Back to top button