عێراق : دووهەزار و سەد و بیست و پێنج کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوو تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا رادەگەیەنێت .
لە بەیاننامەکەدا هاتووە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11 هەزار و 711 پشكنین بۆ گومانلێکراون بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2125 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ دەرچووە .
هاوکات ئاشکرا ی دەکات هەر لەو ماوەدا 105 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کراوە .
یەک هەزار و 940 تووشبوو چاک بوونەتەوە
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 176 و هەولێر 25 و كەركوك 41 و دهۆك 3 حاڵەت تۆماركراوە.