یوسف محه‌مه‌د چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك
سه‌رۆكی دوورخراوه‌ی په‌رله‌مان نهێنیه‌ك له‌باره‌ی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، هیچ پارتێکی سیاسی بەنیازی ئەوەنه‌بووه كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم پێشكه‌ش بكات.
یوسف محه‌مه‌د له چاوپێكه‌وتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی ئەلمۆنیتۆر ده‌ڵێت، هیچ لایەنێک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم پێشكه‌ش نەکردووە و هیچ لایەنێکیش پشتگیری لە کاندیدە سەربەخۆکان نەکرد.
یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان له 12/10/2016 له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوورخرایه‌وه، له‌وباره‌یه‌وه بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت کاتێک لە بازگەی پردێ لەلایەن گروپێکی چەکدارییەوە رێگریمان لێ‌کرا بچینە هەولێر، دەمتوانی هێز کۆبکەمەوە و بچمە هەوالێر بەڵام لەبەر دروستنەبوونی شەڕ ئەو کارەم نەکرد.
پێشتریش چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه كه هێزێكی 150 كه‌سیان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر یه‌كێك له خاڵه‌كانی پشكنینی هه‌ولێردا بده‌ن و به‌هێزی چه‌ك بێنه ناو شاره‌كه.