پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزی ڕاگەیاند .

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەستگیر کردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزی لە گەرەکی عەنکاوەی هەولێر ڕاگەیاند .

 

لە ڕاگەیانداوەکەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێردا هاتووە پاش یٔاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە بوونی حاڵەتێكی دزیكردن لە عەنكاوە، دەستبەجێ دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كرایەوە و دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد، تۆمەتبارێك بە ناوی (و.ح.ی) تەمەن 37 ساڵ، دەستگیر كرا

 

 

لە کۆتاییشدا هاتووە : “تۆمه‌تباره‌كه‌ لە دوای لێپێچینەوە  دانی بە تاوانەكەیدا نا، كە كەلوپەلی خواردنگەیەكی لە عەنكاوە دزیوە، بۆیە بەپێی ماددەى (446) لە یاسای سزادان، بەند كرا و دراوەتە دادگا “.

Back to top button