حكوومەت دەستی بە وەرگرتنەوەی قەرزی كۆمپانیا و بازرگانەكان كردووە
”دوو هەزار سەرمایەدار و كۆمپانیا 780 ملیار دیناری حكوومەتی هەرێم قەرزدارن
بە پێی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا 2 هەزار سەرمایەدار و کۆمپانیا نزیک بە 780 ملیار دینار قەرزدارن و کاتی دانەوەی قەرزەکانیشیان زۆر لە مێژە لایداوە .
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێکاری یاسایی و لە رێگەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەشێک لەو قەرزانەی لە چەند کۆمپانیا و بانکێک وەرگرتۆتەوە .
هەرلەمبارەوە مەولود سابیر مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای کردووە حکومەت بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنەوەی قەرزەکانی و بە هەر ڕێکارێکی یاسایی بێت تا کۆتایی بەردەوام دەبێت و لیخۆشبوونیش بۆ هیچ بازرگان و کۆمپانیایەک بوونی نییە .
لە درێژەی قسەکانیدا مەولوود سابیر جەخت لەوە دەکاتەوە حکومەت بڕیاری داوە مولک و ماڵی هەموو ئەو بازرگان و کۆمپانیایانە بە فرۆشتنی ڕەهنی دەست پێبکات کە بە نیاز نین قەرزەکانیان بدەنەوە.
گوتیشی تا ئیستا کەسانێکی زۆر داوایان کردووە بە شێوەی قیستی مانگانە لێیان وەرگیرێتەوەو بەشێکیش قەرزەکانیان گەڕاندۆتەوە .
ئامارەکانی حکومی باس لەوە دەکەن زیاتر لە 2 هەزار سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیا نزیكەی 780 ملیار دیناری حكوومەتی هەرێمی كوردستان قەزدارن و تا ئێستا کەمتەرخەمیان کردووە لە گەڕاندنەوەی ئەو قەرزانە .
جێگەی ئاماژەیە لە بەیانەکەی حکومەتدا ڕاستەوخۆ ناوی “شاسوار عەبدولواحید ” وەک خاوەنی کۆمپانیای ( نالیا )ن هاتووە کە نزیکەی 70 ملیۆن دۆلار بە حکومەت قەرزدارە زۆر لە مێژە لە دانەوەی قەرزەکان خۆ دەپاریزێت بەڵام ئەگەر بەوجۆرە بەردەوام بێت دەست بە سەرماڵ و موڵکەکانیدا دەگیرێت .