سەرۆکی ئەرمینیا : سپاس بۆ ئەو خێزانە کوردانەی ئەرمەنەکانیان لە دەست دڕەندەیی تورکەکان پاراست

لە لێداونێکدا بۆ رۆژنامەی ” ئەهرامی چاپی قاهیرە ” ئارمین سارکیسیان سەرۆکی ئەرمینیا باس لە مێژووی جینۆسایدی ئەرمەنەکان دەکات بە دەستی تورکانی عوسمانی کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵاکانی 1915 تا 1923
لەو لێداونەدا ئارمین سارکیسیان ڕاستەوخۆ باس لە رۆڵی ئەو خێزانە کوردانە دەکات کە ئەو کات چۆن بە سینگێکی فراوان و بە خستنە مەترسی گیانی خۆیانەوە یارمەتی ئەرمەنەکانیان کردووە بۆ دەرباز بوون لە رەشەکوژی و جینیۆسایدکردنیان بە دەستی تورکانی عوسمانلی تا ساڵی 1923.

دەقی قسەکانی سەرۆکی ئەرمینیا لە سەر کورد بەم جۆرەیە، ئێمه سوپاسی برایانی ته‌نگانه‌مان ده‌كه‌ین، به تایبه‌تی یۆنانییه‌كان، ئاشووری و سریان و جووله‌كه و ئێزدییه‌كان، هه‌روه‌ها تایبەتەن كه‌سایه‌تی و خێزانه كورد ەکان ، كه ژیانی خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌رمه‌نه لێقه‌وماوه‌كان بكه‌ن و بیانپارێزن لە دڕندەیی تورکەکان .
لە وڵاتی ئەرمینیا هەموو ساڵێک 24 ی نیسان یادی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی” یەک ملیۆن و نیو “ئەرمەن دەکرێتەوە کە بە دەستی دەسەڵاتدارانی تورک ڕەشەکوژ و جینۆساید کراون .