کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس

خواكوڕك

(World Economic Forum Annual Meeting 2017) له‌ سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئەو کۆڕبەندە ساڵانە دیارترین کەسایەتییە ئابووری و سیاسییەکانی جیهان كۆده‌كاته‌وه‌ و گەرمترین بابەتی ئابووری و سیاسی تێدا گوفتوگۆ دەکرێت. جگه‌ له‌ كێشه‌ ئابووریه‌كان، پێشبینی دەکرێت كێشه‌ سیاسییه‌كانی جیهان به‌تایبه‌ت كێشه‌ی سیاسیەکانی رۆژھەلاتی ناوەراست و دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئه‌وروپا، بابەتی هەرە سەرەکی کۆنگرەی داڤۆس.

 

ئەو یانە ئابوورییە ساڵی 1971دا له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی ناسراوی سویسرا كلاوس شڤاپ دامه‌زراوه‌، له‌وكاته‌وه‌ ساڵانه‌ بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌ ئابووری و سیاسییه‌كانی جیهان كۆنگره‌یه‌ك ده‌به‌ستێت، به‌ڵام به‌هۆی رووداوه‌كانی (11)ی سیپتێمبه‌ره‌وه‌ كه‌ باڵه‌خانه‌ی بازرگانی جیهانی له‌ نیویۆرك کرایە ئامانج، كۆنگره‌ی ساڵی (2002) له‌ داڤۆسه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ شاری نیویۆركی ئه‌مریكا، جگه‌ له‌و ساڵه‌ هه‌موو كۆنگره‌كانی کۆڕبەندەکە له‌ شارۆچكه‌ی داڤۆس بەستراون، هه‌ر لەبەرئەوەش به‌ كۆنگره‌ی داڤۆس ناوده‌برێت.

گرفته‌ زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی سیسته‌می ئابووری جیهانی، داڕمان و مایه‌پوچبوونی زۆر له‌ كۆمپانیا و بانكه‌كانی جیهان، قەیرانە داراییەکان، ناکۆکی و ململانێکان و جەنگە ھەرێمیەکانی وڵاتان رۆژەڤی کۆربەندەکەن، دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و گرفتانه‌ هەمووان خەریک دەکات، لە کۆتاییشدا بە کۆمەڵێک بڕیاری وەک چاكسازی له‌ سیسته‌می ئابووری جیهان و بانكه‌كان، سڕینەوەی شوێنەوارە خراپه‌كانی ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری له‌سه‌ر وڵاتان و باری ژیانی هاووڵاتیان ده‌درێت.

له‌ كوردستانیشدا مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی ئەو کۆڕبەندە كراوه‌ كه‌ گرنگی پێگه‌ی ئابووریی و سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ردەخات بە تایبەت دوای ئەو سەرکەوتنانەی کە پێشمەرگە لە جەنگی دژی داعش بە دەستی ھێناوە، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا، كۆمه‌ڵێک دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ به‌شداربووه‌كاندا ده‌بێت.

barzan_besdar_foruma_davos_dibe_h5417

شارۆچكه‌ی داڤۆس سه‌ر به‌ كانتۆنی (گرابووندن)ـه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی سویسرا و ده‌كه‌وێته‌ ناو زنجیره‌ چیاكانی (ئه‌لب)، له‌ ساڵی (1280) زایینییه‌وه‌ بارودۆخه‌كانی ناوچه‌ی (فاز) رێگه‌یان دا به‌ سویسراییه‌ ئه‌ڵمانی نه‌ژاده‌كان كه‌ له‌ داڤۆسدا نیشته‌جێ بن، له‌وكاته‌وه‌ داڤۆس بووه‌ ئۆردوگای ئه‌ڵمانی نه‌ژاده‌ سویسراییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سویسرا، بۆیه‌ له‌ رووی زمانه‌وه‌ ئه‌و شێوه‌زاره‌ی كه‌ دانیشتووانی داڤۆس قسه‌ی پێده‌كه‌ن جیاوازه لە‌ دانیشتووانی كانتۆنه‌كانی دیكه‌.

 

Back to top button