لەسەر سووكایەتیكردن بە ئەی ڕەقیب و دڵداری شاعیر قایمقامی كۆیە سكاڵای لە دژی بانگخوازێك تۆمار كرد

قایمقامی کۆیە رایگەیاند، دوای ئەوەی بانگخوازی ئیسلامی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە و “سوکایەتی بە بەمارشی نەتەوەی ئەی ڕەقیب و شاعیری دیاری گەلی کورد دڵدار”کردوە، ئەمڕۆ لە داواکاری گشتی کۆیە سکاڵای لەسەر ئەو کەسە تۆمارکردوە.

یوسف حەسەن، قایمقامی کۆیە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی ده‌ست ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ رایگەیاند، ئەمڕۆ لە جێگرایەتی داواکاری گشتی کۆیە سکاڵای یاسایی لەسەر کەسێک بەناوی(عەبدولحەمید) تۆمارکرد کە وەک بانگخوازی ئیسلامی لەڤیدۆیەکدا “سوکایەتی بەمارشی نەتەوەی ئەی ڕەقیب و شاعیری دیاری گەلی کورد دڵدار” کردوە.

باسی لەوەشکردوە، پاڵپشت بەناڕەزایی و داواکاری چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی شاری کۆیە ئەمڕۆ وەکو قایمقامی قەزای کۆیە سکاڵایی لەسەر ئەوکەسە تۆمارکردوە لەداواکاری گشتی کۆیە.

Back to top button