په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له مه‌رزه‌كانی سنوری سلێمانی به ئۆتۆمبێلی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی هێلكه‌ی ماوه‌به‌سه‌ر چوو هاورده ده‌كرێت
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی دۆخی مه‌رزه‌كانی سنوری سلێمانی ده‌لێت ئۆتۆمبێلێك له یه‌كێك له مه‌رزه‌كانی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌رداگیرا كه هێلكه‌ی ماوه به‌سه‌ر چووی باركرد بوو به‌ڵام به فه‌رمانی لاهور جه‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه ئازاد كرا و گوتیان ئوتۆمبێلی ئیداره‌ی گشتیه هه‌رچیه‌ك باربكات نابێت ده‌ستی به‌سه‌ردابگرن
رزگار محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆران له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند له سنوره‌كانی سلێمانی قاچاخچێتی ده‌كرێت به جگه‌ری ئاژەڵ، هێلكه، مه‌وادی به‌نزین، هەموو ئەمانە له مه‌رزه لاوه‌كییه‌كانه‌وه قاچاخییان پێوە ده‌كرێت. من سێ خاڵی پشكنینم كردووه له سلێمانی (كۆمپانیای -ل-) له‌و مه‌رزانه‌ی سنووری سلێمانی و ئیداره‌ی یه‌كێتی پەنجا ملیۆنی هه‌یه، پاككەرەوە دانراوه بۆ ته‌عقیمكردنی ئۆتۆمبێل، رۆژانه هەزار ئۆتۆمبێل تێدەپەڕێت و پاك دەكرێتەوە، له كاتی چوون و هاتن پاره‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت، له هه‌ر ئۆتۆمبێلێك 25 دۆلاره و حیسابمان كردووه بۆ هەزار ئۆتۆمبێل، 12 ده‌فته‌ر دۆلار وه‌رده‌گیرێت رۆژانه. ل
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتیشی له خاڵێكی دیكه مه‌وادی به‌نزین هاتوچۆی پێ ده‌كرێت داهاتەكەی رۆژانه خۆی له 10 ده‌فته‌ری دۆلار ده‌بینێته‌وه، بۆ زانیاریتان ئه‌م پارانه شه‌خس دەیانبات، ئه‌م پارانه رۆژانه بچێته خەزێنەی حكوومه‌ته‌وه گرفتی مووچه و خزمه‌تگوزاری نامێنێت، به‌لام ئه‌وه‌ی ده‌كرێت تاڵانكردنه و شه‌خس هه‌یه به‌قه‌د حكوومه‌ت ده‌وڵه‌مه‌نده، كەچی حكوومه‌ت هیچی نییه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتیشی ئه‌وه‌ی له مه‌رزه‌كانی سنوری سلێمانی رووده‌دات له سه‌رده‌می به‌ره‌ی كوردستانییشدا نه‌بووه، خه‌ڵك هه‌یه بەڕێوەبەری ئاسایشی یه‌كێتییه، هه‌موو رۆژێك 10 ده‌فته‌ر دۆلار له گواستنەوەی سووتەمەنی و به‌نزین وه‌رده‌گرێت،
هه‌روه‌ها گوتیشی هێلكه هاتووەته ژووره‌وه و گیراوه، لێژنه‌ی قایمقامیەت گرتوویه‌تی، دوایی به‌دواداچوونمان كرد، ئۆتۆمبێلەكە براوه‌ته به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی حیجزی كه‌لار له ساحه‌كه راگیراوە، دواتر ته‌له‌فۆنیان كردبوو گوتبوویان ئه‌و ئۆتۆمبێلەی كه هێلكه‌كه‌ی پێ بووه، هی ئیداره‌ی گشتییه و به بڕیاری لاهورجه‌نگی با بڕوات؟