گێزەر بخۆن، بۆ ئەم نەخۆشییە سوودی هەیە
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، كە گێزەر نەخۆشییە درێژخایەنەكانی گورچیلەو میزەڵدان چارەسەر دەكات و بەردی گورچیلەش بە رێژەیەكی زۆر لە ناو دەبات.
لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بەوەداوە، كە گێزەر مادەیەك لەخۆی دەگرێت پێی دەگوترێت، (كالسیم پێكتات) كە ریّژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێن كەم دەكاتەوەو رێژەی پۆتاسیۆمیش زیاد دەكات.
شایانی ئاماژەیە، كە گێزەر سەرچاوەیەكی گرنگی كارۆتینۆیدەكانە كە مادەی كیمیاویین و مرۆڤ لە شێرپەنجە دوور دەخەنەوە كە دوو جۆرن :
یەكەمیان : (ئەلفا كارۆتین) كە ناهێلێ شێرپەنجە تەشەنە بكات.
دووەمیان : (بێتا كارۆتین) كە ئەگەری تووشبون بە شێرپەنجەو نەخۆشیەكانی دڵ كەم دەكاتەوە.