حشدی شەعبی لەسەر پەكەكە دێتە دەنگ هێرش دەكاتە سەر توركیا

خواكوڕك

هادی جەزائیری فەرماندەی باڵاكای حشدی شەعبی بە میدیا عێراقیەكانی راگەیاندووە، مانەوەی پەكەكە لەشنگال لەلایان ئێمەوە قبوڵكراوە، پەكەكەش لەو ناوچانە ناكشێتەوە.

ئەو سەركردەی حشدی شەعبی دەلێت هەرەشە كردن لە پەكەكە و هەوڵدان بۆ دەركردنی پەكەكە بەهەرەشەكردن لە عێراق و حشدی شەعبی دەزانین، بۆیە ئێمە پەكەكەمان قبوڵە بەڵام سوپای توركیا نا،

هەورەها ئەو فەرماندەیەی حشدی شەعبی دەلێت مانەوەی پەكەكەمان پێ باشترە لە مانەوەی سوپای توركیا لە خاكی عێراق و دەلێت توركیا دەیەوێت بەبیانووی مانەوەی پەكەكە هێزەكانی خۆی بهێنێتە ناو خاكی عێراق.

ئەو سەركردەی حشدی شەعبی لەبارەی بەتیرۆرست ناسینی پەكەكە لەلای ئەوان دەلێت دەبێت هەموو خەڵك ئەوە بزانێت كە نەحكومەتی عێراق نەحشدی شەعبی پەكەكە بەتیرۆرست نازانێت.

 

Back to top button