دۆناڵد ترەمپ: دەبێت ئەمریکا لەسەر تەختی دڵمان دابنێین
سەرۆکی ئەمریکا جەختیكردهوه، لەوەی کە دەبێت هەموو هاووڵاتییەکی وڵاتەکەی ئەمریکا لەسەری تەختی دڵی دابنێت.
ئەم قسەیەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بووە کە هەژماری فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، سەرۆك دۆناڵد ترەمپ: دەبێت ئەمریکا لەسەر تەختی دڵمان دابنێین. دەبێت لە ڕۆحماندا پارێزگاری لە ژیانی ئازادی بکەین.
ئهوهی شیاوی باسه، لە ماوەکانی پێشوودا ترەمپ لە وتارێکیدا لە کۆشکی سپی بەڵێنی بەزاندنی “چەپە توندڕەوەکان”ی وڵاتەکەی دا و وتی، هەمیشە خەڵکانێك هەن بە دوای درۆوەن لەبارەی ڕابردوو بۆ گەیشتن بە دەسەڵات لەمڕۆدا، خەڵکانێک هەن درۆ لەبارەی مێژوومانەوە دەکەن، خەڵکانێک هەن دەیانەوێت ئێمە شەرمەزار بین لەوەی کە ئێستا هەین.