وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڕیاری نوێی دەركرد
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڕیاری نوێی دەركرد و هیچ پشوویەك تاقیكردنەوەكان ناوەستێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممه بهرواری 6ی 7ی 2020، لە ئاگەدارییەكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئاگەداری قوتابیان دەكەینەوە كە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە كاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت و هیچ پشوویەك تاقیكردنەوەكان دوا ناخات.
وەزارەتی پەروەردە ڕوونی كردووەتەوە، ئەگەر ڕۆژێك پشوو بێت، تاقیكردنەوە دوا ناخرێت و ئەنجام دەدرێت تەنیا پشووی جەژن نەبێت.
باس لەوەش كراوە، بابەتی پەروەردەی ئێزدیات و زمانی ئەدەبی كوردی تاقیكردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت و رۆژانە سەعات هەشت و 30 خولەكی بەیانی تاقیكردنەوەكان دەست پێ دەكات.
ڕۆژی شەممەش ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە بڕیاری فەرمی ڕۆژی 11ـی تەمووز تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێت و ئەو ڕۆژە جێگیرە و ناگۆڕێت.
باسی لەوەش كرد، ڕوونی كردەوە، وەزارەتی ناوخۆش بە ئەركی خۆی هەڵدەستێت كە بەهیچ شێوەیەك ڕێ نادرێت بە كۆبوونەوەی قوتابیان لە بەردەم قوتابخانەكان.