لیوا چەتۆ ساڵح: وهك بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لە پشكی یەكێتی لە پۆستەكەی دەست بەكار بوو
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی 7ی 2020، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەست بەكار بوو.
بە گوێرەی راگەیاندراوێكی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لیوا چەتۆ ساڵح وەك بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە دەست بەكار بووە و رای گەیاندووە: ”لەم ئەرك و بەرپرسیارێتییەیدا بە هەموو توانایەك هەوڵی خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان دەدات“.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی ههرێمی كوردستان پاش پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ لیوا چەتۆ ساڵح خواست لە ئەرکەکەیدا و رایگەیاند، هەماهەنگی بەهێز لەنێوان هەموو ئەندامانی وەزارەتدا پێویستە بۆ باشتر خزمەتكردنی ھاووڵاتیان، ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەش لەناو تیمی وەزارەتی ناوخۆ بەدی كراوە و پێویستە بەھێزتریش بکرێت.
لە رێوڕەسمەکەدا لیوا چەتۆ ساڵح رایگەیاند لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەیدا کە پێی سپێردراوە بە هەموو توانایەوە هەوڵ دەدات بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
هەر لەمبارەیەوە ماڵپەڕی فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە كە بە ئامادەبوونی د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و دانا عەبدولكەریم، نوێنەری تیمی گۆڕان لە حكوومەت، هەریەك لە كامیل قەزاز وەك بریكاری وەزارەتی كارەبا و چالاك موهەندیس وەك بریكاری وەزارەتی شارەوانی لەسەر پشكی گۆڕان دەست بەكار بوون.