بەرپرسێكی عێراقی ھۆكاری ململانێی كازمی و حزبوڵڵا ئاشكرا دەكات
بەرپرسێكی عێراقی كە لەبەر باری ئەمنی ناوی بڵاو نەكراوەتەوە بە كەناڵی ئەلحەدەسی وت كە ململانێی نێوان مستەفا كازمی و میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراق لەسەر خاڵە سنوریەكانە
ئەو بەرپرسە ئاشكرای كرد دوای كۆنتڕۆڵ كردنی دەروازە سنوریەكانی نێوان عێراق و ئێران لە ئێستا كەوتۆتە كۆنتڕۆڵ كردنی خاڵە سنوریەكانی نێوان عێراق و سوریا
حزبوڵڵای عێراقی سەرجەم داھاتی خاڵە سنوریەكانی بۆ بەھێز كردنی میلیشیاكان خستۆتە گەڕو مستەفا كازمیش دەیەوێت داھاتەكان بگەڕێنەوە بۆ حكومەتی عێراق