روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بارەی چۆن بەردەوامی دابەشکردنی مووچە
بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان روونکردنەوەیەک لە سەر چۆن بەردەوامی دابەشکردنی مووچە بە پێی رێنماییە تەندروستییەکان ڕادەگەیەنێت .
مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی لەو ڕونکردنەوەدا ئاماژە بەوە دەکات لە سەر بانکەکان پێویستە لە گۆڕەپانەکەداکورسی دابندرێت بە دووری یەک مەتر لە نێوانیادا بۆ ئەوەی مووچە خۆران لە سەری دابنیشن ، لە کاتی چوونە ژوورەوەشدا نابێت لە سێ تا پێنج کەس زیاتر بن و هەموو مووچەخۆرانیش پێویستە دەستکێس و ماسک بە کار بێنن .
هاوکات ئاشکراشی دەکات بە پێی بڕیار لە هەفتەی داهاتوودا مووچەى هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان دەدرێت و ڕێکاری ڕیگری لە قەرەباڵغیش گیراوەتە بەر و نوێنەری هەر فەرمانگەیەک لە فەرمانگەکە مووچەکە دابەش دەکات .