بێگەرد تاڵەبانی : تەماتەی کوردستان بۆ دۆشاو نابێت

 

 

لەو ماوەدا کە گرفتی ساغبوونەوەی بەرهەمە خۆماڵییەکانی کشت و کاڵی هەرێمی کوردستان  ناڕەزایەتی جوتیارانی لێ کەوتۆتەوە  ، بێگەرد تاڵەبانی پەی وایە تەماتەی کوردستان ، کوالیتی هێندە نزمە نەک بۆ دۆشاو ناشیت بەڵکو زۆر جار بۆ خواردنیش کەڵکی نییە .

 

 

هەرلەم بارەوە بێگەرد تاڵەبانی لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان گوتی : گرفتی ساغبوونەوەی بەرهەمە خۆماڵییەکان بابەتێکی نوێ نییە و چەندین ساڵە ئەو کێشەیە بەردەوامە و ئێستاش یاساکانی قەدەغەشی لە سەردەمی کۆرۆنادا  هاتۆتەسەر و ئەو بەرهەمانەش لە ناو هەموو عێراقدا بە لێشاو بوونیان هەیە .

 

بەگوتەی بێگەرد تاڵەبانی وەزارەتی کشت و کاڵی عێراق رۆژی 23 ی 6 لە رێنماییەکدا گواستنەوەی بەروبوومی کشت و کاڵی هەرێمی کوردستانی بۆ پارێزگاکانی دیکەی عیراق راگرتووە ، بەڵام وەک خۆی دەڵێت زوو هەڵوێستاین گرتووەو ڕێگریان لە جێبەجێ کردنی بڕیارەکە کردووە .

 

قەدەغەی هەناردەی بەروبوومی هەرێمی کوردستان بە پێی بڕیاری وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق بەرهەمەکانی وەک سەوزە و میوە و دانەوێڵە،لە خۆ دەگرێت .

 

بە گشتی بڕیاری قەدەغەی هاناردەی بەرووبوومی کوردستان لە لایەن وەزارەتی کشت و کاڵی عێراق بریتین لە ، گەنم، جۆ، گەنمەشامی، خەیار، باینجان، لەهانە، قەرنابیت، گێزەر، پەتاتە، کاهو، سیر، کولەکە، کنار، بیبەر، خورما، تەماتە، چەوەندەر، شێلم، هەنگوین، دۆشاوی خورما، شووتی، کاڵەک، پاقلەی سەوز، گەنمی ئالیک، جۆی ئالیک، گەنمەشامی ئالیکو هەروەها  پرۆتینی ئاژەڵ و چەند جۆر لە پێداویستییەکانی تری رۆژانە .

Back to top button